لەبار و قیت و قۆزە خاوەن زێڕ 

ئەگەر کووڕە و وەگەر گۆجە و شەل و گێڕ 

بەژن باریک و شووش و شۆڕەلاوە 

ئەگەر پیرێکی خوێن تاڵە و ورگ تێڕ 

دەڵێن زانا و ئەدیب و خوێندەوارە 

ئەگەر نەیخوێندبێ شەش پیت و دوو دێڕ 

بەڵام زێڕت نەبێ سووکی،ئەگەر تۆ 

بدەی دەرسی هەزاری وەک شکسپێڕ  

                                                          (هێمن)