دەستی من دامێنی تۆ

دەستی من،دامێنی تۆ ئەی خامەیی موشکین نەفەس 

با بنووسین ماجەرای هیجرانی یاری بوهەوەس 

دەنگی مورغی دڵ دەبێ هەردەم لە داوی زوڵفی ئەو 

وەک لە تاری عەنکەبووتا زیڕەیی باڵی مەگەس 

ادامه نوشته

لە زولف و پەرچەمت بۆ کوڵم و غەبغەب 

موهەییایە لە ڕووی دڵ مار و عەقرەب 

لە خاکی ئاستانەت تا موقیم بم 

کیفایەتمە لە جێی ئەنعام و مەنسەب 

لە لەوحی تەربیەت نەیخستە یادم 

بە جوز ئەلفی قەدت ئوستادی مەکتەب

ادامه نوشته

دانیشتن لەگەڵ تۆدا

پەستم لەو دانیشتنەی 

کە گەلێ جار دێنە ڕێم 

وەڕسی گفتوگۆشم 

نەبیبیستم نەبیڵێم

ادامه نوشته

میرات

من یادگاری ئەو عەشیرەتەم 

لە سەر سینگی ژین 

گوڵیان بە هەودای خوێن تەقەڵ داوە! 

ئێستا من بەڵام

ادامه نوشته

مەی

دەرمانی خەفەت مەیە،مەیە،مەی 

خەفەتبار نەکەی هەرگیز تەرکی کەی 

هەرچی سەعاتێک خەم بڕەوێنێ 

هەموو گەنجینەی سەرزەوی دێنێ 

گەر لە حەوت ئاسمان نیتە ئەستێرە 

خۆت بە پیاوەتی ئارەق بسپێرە

ادامه نوشته

گۆمی خوێن

عەزیزم بۆ چی تۆراوی لە خۆڕا؟ 

چ قەوماوە؟ دڵی تۆ بۆچی گۆڕا؟ 

ئەتۆ وا زوو لە بیرت کردم ئەمما 

فەرامۆشت نەکەم شەرتە لە گۆڕا 

لە من ڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە 

ئەدی بێ مەیلی بۆ ڕووی دا لە تۆ ڕا؟

ادامه نوشته

ناڵەیی نەی

گەر بێیە دەرێ،سەروی ڕەوانی لە ئیرەمدا 

وەرە نەییە دەرێ،ئاهووی چینی لە حەرەمدا 

عیشقت لە دڵ و دیدەیی پڕ ئەشک و ئەلەمدا 

گونجایش و تەسکینی نییە،زۆرە لە کەمدا

ادامه نوشته

مەماتم حەیاتە

مەماتم حەیاتە،حەیاتم مەمات 

کەلێم توند دەبێ ئەو،دەمی ئیلتیفات 

لەبی نازەنینی بە خەتتی جەلی 

لە ئێرانەوەی گرتووە تا هیرات 

عومر گونبەتی لەززەتی داتەپی 

تەکەڵتووی شکا زینی ئەسپی حەیات

ادامه نوشته

تەریقی عیشقت

تەریقی عیشقت ئەر بەردەم خەجاڵەت بم لە مەحشەردا 

نەنووسرابم لە پیتا گەر ئەزەل حەک بم لە دەفتەردا 

قبووڵ ناکەم خەیاڵیشت لە ناو دڵدا موقیمی بێ 

نەوا پەژموردە بێ گوڵدەستەیی حوسنت لە مەجمەردا 

ادامه نوشته

سەروونەی

سەروونەی چین کە لەگەڵ قامەتی تۆ بێنە نەبەرد 

شەککەری خواردووە نەی سەروو سەری داوە لەبەرد 

گەر دەلیلی وەکو نوقتەی دەهەنت نەبوایە 

منیش ئینکارم ئەکرد وەک حوکەما جەوهەری فەرد 

لێی دەپاڕێمەوە ئەی ڕۆحی ڕەوانم تو خوا 

چییە دەرمانی دڵم پێم دەڵێ:لاچۆ دڵە دەرد 

                         (شێخ ڕەزا تاڵەبانی)

بۆ؟

خۆشەویتم پیرۆز بوو 

مناڵێکی گڕۆز بوو 

نەوبەهار و نەورۆز بوو 

بە تۆ ئەڵێم    بۆڕات کرد/ 

لێم!

ادامه نوشته

سازی ئاوارە

وەرە ئەی سازی ئاوارە بە هانای سۆزی گریانم 

دڵم بەستەی دەوێ ئەمڕۆ بەجێ دێڵم موکریانم 

وەکوو هەنگاوەکانیشم دەلەرزێوە دڵ و دەنگم 

دەبا وێنەی منی کۆچەر بناڵێ سازی دڵتەنگم 

                                     (شەریف)

چەپکێ تیشک

دەپرسی بۆ 

خۆم خستە ناو ئەم فەرتەنە؟ 

من دەمەوێ 

بە گاسنی وشەی شێعر 

وەرزی تازە بکێڵمەوە 

بۆ چاندنی زەردە خەنە

ادامه نوشته

سروەی بەیانی

تۆ وەکوو: 

سروەی بەیانانی بەهاری 

تۆ لە لەشما: 

گیانی سووکی نادیاری 

بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم: 

یادگاری

ادامه نوشته

خاوەنی زێڕ

لەبار و قیت و قۆزە خاوەن زێڕ 

ئەگەر کووڕە و وەگەر گۆجە و شەل و گێڕ 

بەژن باریک و شووش و شۆڕەلاوە 

ئەگەر پیرێکی خوێن تاڵە و ورگ تێڕ 

دەڵێن زانا و ئەدیب و خوێندەوارە 

ئەگەر نەیخوێندبێ شەش پیت و دوو دێڕ 

بەڵام زێڕت نەبێ سووکی،ئەگەر تۆ 

بدەی دەرسی هەزاری وەک شکسپێڕ  

                                                          (هێمن)

گۆڕە یان ماڵە

تەرمی هەژارێک ئەچوو بەرەو گۆڕ 

کوڕ بۆی ئەگریا هاوار و گابۆڕ 

باوە گیان دەتبەن بۆ کونێکی تەڕ 

نە چرای لێیە و نە حەسیر نە بەڕ 

ادامه نوشته

ژوان

لێم گەڕێ بمرم تا لێت نەبڕاوم 

نامەوێ بێ تۆ ببینێ چاوم 

ئافەریم شەوێ پێکی ڕۆگرتن 

سنگی نەرمی تۆ دڵی گەرمی من 

وا لێک چەسپاوین ئاو نادەڵێنین 

کوڵ وکۆی خۆمان بە خەم دەمرێنین 

                                                 (هەژار)